ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کۆمپانیای Appleگۆرانکاری لە سیستەمیIOS دەکات

بەم زووانە (Apple) گۆڕانکاریەکی بەرچاو لە پلاتفۆرمی مۆبایلەکانیدا دەکات وەک وەڵامێک بۆ یاسا و ڕێسا نوێیەکانی یەکێتی ئەوروپا کە بە ناوی یاسای بازاڕە دیجیتاڵییەکان (DMA)کە پێشوتر کۆمپانیای (Apple) سزادرا بە هؤی پێشێل کردنی بازاری دیجیتەلییەکان بەمەش بەهۆی یاسای (DMA) دەبێت پلاتفۆرمە سەرەکییەکانیان بکەنەوە بۆ کێبڕکێ یان بەدیلەکانی لایەنی سێیەم بەمەش (Apple) چیتر ناتوانێت بە کۆگای ئەپ ستۆر قۆرخکاری دابەشکردنی ئەپەکان لەسەر سیستەمی (IOS) لە یەکێتی ئەوروپا بکات. ئەمەش بەو مانایەیە کە بۆ نموونە گەشەپێدەران دەتوانن ئەپەکانیان لە ڕێگەی بازاڕەکانی بەرنامەی بەدیلەوە لەسەر سێستەمی (IOS) دابەزێنن هەروەها ڕێگەیان پێدەدات خۆیان لە سیاسەتەکانی ناوەڕۆکی کۆگای (Appstore) کۆمپانیای (Apple) بپارێزن چونکە لە پێشتر کێشەیەکی گەورە بوو بۆ گاشەپێدەران تاوەکو خۆیان بگونجێنن لەگەلی هەروەها کۆمپانیاکا ناچارەدەکرێت گۆرانکاری لە سیستەمی (IOS) بکات هەروەها کۆمپانیاکا پابەند بوونی خۆی بە رێساکانی بەکیتی ئەورووپاوە راگەیاند هەروەها دوای ئەوەی بەکارهێنەرانی یەکێتی ئەوروپا نوێکاری دەکەن بۆ وەشانی iOS17.4چەندین بژاردەی وێبگەڕیان پێشکەش دەکرێت وەک فایەرفۆکس، گووگڵ کرۆم، یان ئۆپێرا چەندانی تر کە لە ئێستادا بەردەستن لە رابردودا تەنها بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی وێبگەڕی (Safari) بەردەست بوو بەلام لە ئێستادا بۆ گۆڕینی پێشوەختە بۆ بژاردەیەکی تر دەبوو بچیتە سەر ڕێکخستنەکان بۆ گۆڕینی. ئێستا بەهۆی ئیختیاری DMA ئێستا ئەپڵ بەکارهێنەرانی یەکێتی ئەوروپا هان دەدات کە هەڵبژاردنێک بکەن هەروەها لە پێشتر بەکارهێنەرانی (Apple) نەیان دەتوانی وێبگەری (Safari) بسرنەوە بەلام لە ئێستادا دەتوان لەسەر مۆبایلەکانیان بسرنەوەو وێبگەرێکی تر دیاری بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە چوارەم رۆژی جەژنی قورباندا 36 سزادراو لە عێراق لەسێدارە دران

سەڵاح

شاخەوانان به هۆی با و باهۆز لە چیای ئاگری سەریان لێ‌شێوا

سەڵاح

حزبوڵا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسڕائیلی خسته‌ خواره‌وه‌

سەڵاح