ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کۆمپانیای Samsung کارگەیەکی دروستکردنی چیپ دروست دەکات

کۆمپانیای (Samsung) بەم زووانە هاوکارییەک بە بڕی 6 ملیار دۆلار وەردەگرێت بۆ فراوان کردنی کارگەکانی چیپ دروستکردن لە ناوچەکە. هاوکارییەکە بەشێک دەبێت لە پڕۆژەی CHIPS and Science Act کە 280 ملیار دۆلار تەرخان دەکات بۆ پەرەپێدان و توێژینەوە و بەرهەم هێنان لە ئەمریکا سامسۆنگ لە ئێستادا کارگەی بەرهەم هێنانی چیپ لە شاری Tylor لە ویلایەتی تێکساس بنیاد دەنێت، کە چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتایی ئەمساڵ کارەکانی کۆتایی پێ بێت و دوو هەزار کارمەند دەست بە کار کردن بکەن لە کارگەکە. سەرەتا مەزەندەی ئەوە کرابوو کە کارگەکە تەنها 17 ملیار دۆلار تێچووی دەبێت، بەڵام دواتر تێچووی دروستکردنی بۆ 25 ملیار بەرز بوویەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

گەیشتن بە خێراترین ئینتەرنێت لە مێژوودا

یاسین

کۆمپانیای Samsung شێوازی نوێکردنەوە دەگۆرێت

دڵشاد

نەشتەرگەری چاندنی چیپی Neuralink بۆ یەکەم نەخۆش ئیفلیجی ئەنجام درا

یاسین