ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

فیلمی “خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا” لە سینەماکانی کوردستان نمایش دەکرێت

فیلمی سکۆمێدی “خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا” لە سیناریۆ و دەرهێنانی شوان عەتووف، لە سینەماکانی باشووری کوردستان نمایش دەکرێت.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان لە سینەماکانی هەولێر، سلێمانی، کەرکووک و دهۆک نمایش دەکرێت.

لەم بەرهەمەدا ژمارەیەک ئەکتەری دیاری کۆمێدی بەشدارن، لەوانەش ماهیر حەسەن، ئەحمەد جۆڵا و رێشان حەمۆ.

فیلمەکە ناوەڕۆکێکی کۆمیدی و رۆمانسی هەیە و رووداوەکانی لە سەردەمی کۆرۆنا لە کوردستان روودەدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی “The Little Mermaid” لە سینەماکاندا

ART

بەوێنە… شووتی چاندن لە قەزای بەردەڕەش

سەڵاح