ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەرپرسێکی حکومەتی عێراق: ئەو قەرزانەی بە خەڵكی دراون حكوومەت بە رێكاری توند وەریان دەگرێتەوە

 

راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ، ڕایگەیاند: “ئەو قەرزانەی لە رێگەی بانكی بازرگانیی عێراقی و بانكە حكوومییەكان بە خەڵكی دراون، خەڵك پابەند نەبووە بە گەڕاندنەوەیان، بۆیە حكوومەت بە رێكاری توند وەریان دەگرێتەوە.”

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق راشیگەیاند: “پارەیەكی زۆری قەرزی حكوومەت لای خەڵك و بازرگانان كەڵەكە بووە، ئەمەش وایكردووە پارە و سامانی بانكە حكوومییەكان و بانكی بازرگانی دەستی بەسەردا بگیرێت و زیانی زۆر بەر گەشەی بانكیی بكەوێت.”

ناوبراو باسی لەوەش كرد: “دەسەڵاتدارانی دارایی و دراو لە ڕێگەی سیاسەتەكانییانەوە، ڕێوشوێنی پاڵپشت بۆ سیستەمی بانكی حكوومی دەگرنەبەر، بۆ وەرگرتنەوەی ئەو قەرزانە.”

مەزهەر محەمەد ساڵح، جەختیشی كردەوە، پلانێكی هاوبەش ئامادە دەكرێت، بۆ ئەوەی بخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران، بۆ دانەوەی ئەو قەرزە كەڵەكەبووانەی كەرتی تایبەت قەرزاری بانكە حكوومییەكانن، لەوانەش بانكی بازرگانیی عێراق. گوتیشی: “لێژنەیەكی هاوبەش بە مەبەستی گەڕاندنەوەی پارەكەی حكوومەت بۆ خەزێنەی گشتی پێكهاتووە.”

بەپێی دامەزراوەی (بناغەی داهاتووی عێراق) بۆ لێكۆڵینەوە ئابوورییەكان، لە ساڵی ڕابردوودا قەرزە ناوخۆییەكانی عێراق گەیشتووەتە 70 ترلیۆن دینار.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە جێگیری ماوەتەوە

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە

یاسین

ئاگادارییەک لە بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکانی وەزارەتی داراییەوە

دڵشاد