ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ 36ەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، داوایەک ئاراستەی فراکسیۆنە سیاسییەکانی ناو په‌رله‌مانی عێراق دەکات

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، له‌ 36ەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە داوە: “لە 16 ئازاری هەموو ساڵێک، بە ئازارێکی زۆرەوە سەرەخۆشی لە گەلی کوردستان و سەرجەم عێراقیە رەسەنەکان و خاوەن هەڵوێستەکان دەکەین لە جیهان.”

دکتۆر شاخەوان عەبدولا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئەوەشی خستووەتە روو: “بەداخەوە، دوای تێپەڕبونی 21 ساڵ بەسەر روخاندنی رژێمی لەناوچوو، حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق، کاریان نەکردووە بۆ قەرەبوکردنەوەی رۆڵەکانی هەڵەبجەو دادپەروەریکردنیان و نەهێشتنی شوێنەواری تاوانەکان لەسەریان.”

هەروەها جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق راشی گەیاندووە: “داوا لە فراکسیۆنە سیاسیەکان دەکەین، رێکبکەون و لەناو ئەنجومەنی نوێنەران دەنگبدەن، لەسەر پرۆژە یاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە، وەک وەفایەک بۆ ڕۆڵە قوربانیدەرەکانی.”

جەختیشی کردووەتەوە: “به‌داخه‌وه‌ جیهان له‌ ئاست كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ بێده‌نگ بوون، كه‌ بووه‌ هۆی‌ شه‌هیدكردنی‌ زیاتر له‌ پێنج هەزار كه‌سی‌ سڤیل و بێتاوان، كه‌ زۆرینه‌یان منداڵ و ئافره‌ت و پیاوانی‌ به‌ساڵاچوو بوون.”

هەواڵی پەیوەندیدار

بایدن سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق دەکات

یاسین

دوو رۆژ دەبێتە پشووی فەرمی

یاسین

نزیكەی 14 هەزار حاڵەتی توندوتیژیی خێزانی لە عێراق تۆمار كران

یاسین