ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کۆمپانیای Nothing وەشانی 2.5.5 بەردەست کرد بە کۆمەلێک نوێکاری

کۆمپانیای (Nothing) وەشانی (NothingOS 2.5.5) بە کۆمەڵێک گۆڕانگاری و چاکسازی بۆ مۆبایلی (Nothing Phone 2) بەردەست کرد وەک تایبەت بە چاتبۆتی (ChatGPT) چەند گۆرانکاریەکی تر

 

– بژاردەیەکی نوێ لە ئەپی Nothing X زياد کراوە بۆ دەست پێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ چاتبۆتی ChatGPT (ئێستا پشتگیری لە هەردوو بیستۆکی Nothing Ear و Nothing Ear a دەکات و لە داهاتوودا بۆ بەرهەمەکانی دیکەش بەردەست دەکرێت).
– ویجتی نوێ بۆ چاتبۆتی ChatGPT بەردەست کراو، وەک دەست پێکردنی گفتوگۆ بە شێوەی دەق و دەنگی و زیاتر.
– لە کاتی گرتنی سکرین شۆت یان کۆپی کردنی نووسین بژاردەی Paste كردن بۆ چاتبۆتی ChatGPT زیاد کراوە.

نوێکارییەکان

– ئێستا ئەپی کامێرا پشتگیری لە Ultra XDR دەکات
– ئێستا دەتوانیت بژاردەی HDR لە دۆخی Portrait لە ئەپی کامێرا چالاک و ناچالاک بکەیت
– ئێستا بژاردەی Ram Booster بەردەستە، کە دەتوانیت بەشێکی بیرگەی مۆبایلەکە وەکو ڕام بەکار بهێنێت
– بژاردەی Ring Mode لە بەشی Quick Settings زیاد کراوە
– ویجتی تایبەت بە تۆمار کردنی دەنگ زیاد کراوە
– چەند ویجتێک بۆ پیشاندانی ڕێژەی پاتری مۆبایلەکە و ئامێرەکانی دیکە زیاد کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Apple هیچ بۆنەیەک نابەستێت بۆ نمایش کردنی ئامێرەکانی

یاسین

کۆمپانیای Google تایبەتمەندیەکی نوێی بۆ Google Drive زیاد کرد

یاسین

کۆمپانیای TCL یەکەم فلیمی بە زیرەکی دەستکرد بەرهەم دەهێنێت

یاسین