ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دوێنی هاووڵاتیەک وون ببوو ئەمرۆ بە مردووی دۆزرایەوە

 

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، کە دوێنێ شممه هاوولاتیەک له کوێستانه کانی گوندی زینویی بالەکایەتی وون بووه دوای ئەوەی بەمەبەستی گژوگیای بەهاری له گەل چەند هاورێیەکی روویان لەم ناوچەیە کردبوو، بە مردووی دۆزرایەوە.

رائید ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای ئەوەی دوێنێ شممه ٤ی٥ی٢٠٢٤ کاتژمیر ٥:٢٥ ئاگادار كراینه وه لەلايەن مقدمی پۆلیس حمید محمد عبابکر کەوا هاوولاتیەک له کوێستانه کانی گوندی زینویی بالەکایەتی وون بووه دوای ئەوەی بەمەبەستی گژوگیای بەهاری له گەل چەند هاورێیەکی روویان لەم ناوچەیە کردبوو، بنکەی بەرگری شارستانی کۆمەلگا و ناحیەی حاجی ئومەران بەسەر پەرشتی ئەفسەری بنکه دەرچوون بۆ ئەو شوێنەی که لێی وون ببوو دوای گەرانێکی زۆر که زیاتر له (٦) کاتژمیری خایاند هاوولاتیەکه نەدوزرایەوه بەهۆی سەختی ناوچەکه و بوونی تەم و مژی زۆر و کەمی مەودای بینین هەروەها ناوچه که شوێنێکی قەدەغه کراوه بەهۆی ئەوەی هاوسنورە لەگەڵ وڵاتی ئێران و مەترسی بونی مین و تەقەمەنی لێدەکرێت.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران گووتی: ئەمڕۆ بۆ دووەم ڕۆژ کارمەندانمان بەشێوەیەکی بەر فراوانتر لەژێر سەرپەرشتی بەڕێوەبەر کە پێک هاتون لە تیمی ڕزگارکردن وتیمی بنکەی کۆمەڵگاو ناحیەی حاجی ئۆمەران و بنکەی قەسرێ و چۆمان و بەشێکی خۆبەخشانی ناوچەکە و کەس و کاری هاوڵاتیە ون بوەکە بەسەرپەرشتی مقدمی پۆلیس حمید محمد عبابکر ، بەردەوامن لە گەران بەدوای ناوبراو بۆدۆزینەوەی کە زیاتر لە بیست کاتژمێرە وون ببوو.

هەروەها رائید ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە هاوولاتیه که ناوی ( حسين حسن علی )یه دانیشتووی قەزای ناوەندی سۆرانه تەمەنی(60)سال زیاترە، دوایی گەرانێکی زۆر هاولاتیە وون بووەکە ئەمرۆ یەکشەممە ٥ی٥ی٢٠٢٤ بە مردووی لە کوێستانەکانی زینوێ سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەران دۆزرایەوە.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “The Boogeyman” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

سەهیم عومەر خەلیفە خەڵاتی خەنجەری زێڕین لە فێستیڤاڵی فیلمی مەسقەت بردەوە

ART