ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

حکومەتی ئیسرائیل نووسینگەی کەناڵی ئەلجەزیرەی داخست

حکوومەتی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە دەنگی بە داخستنی نووسینگەی کەناڵی ئەلجەزیرە دا.
ئەم تەمایەی حکوومەتی ئیسرائیل لە‌گەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان و شیوازی کاری ئەلجەزیرە بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵی ڕووداوەکان هاوکاتە.
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک‌وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت تێکڕای ئەندامانی کابینەی ئیسرائیل دەنگیان بە ڕاگرتنی چالاکیی ئەلجەزیرە داوە.
ڕێکخراوی پەیامنێڕانی بێ‌سنووریش پێشگرتن لە چالاکیی ئەلجەزیرەی بە کارێکی سەرکوتکەرانە ناو بردووە و داوا دەکات ئیسرائیل سانسۆر بە سەر پەیامنێران و مێدیاکان دانەسەپێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپای ئوردن سێ هێرشی ئاسمانی لە سوریا ئەنجامدا

سەڵاح

سوپای ئەمریکا دوو فڕۆکەی حوسییەکان لەناو دەبات

سەڵاح

پاکستان… كه‌سێكی کریستیانی لەسەر ئاینی دەکوژرێت

سەڵاح