ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

تیپی هونەرە میللییەكانی هەولێر لە فێستیڤاڵی بابل بەشداربوو

تیپی هونەرە میللییەكانی هەولێر، لە فێستیڤاڵی رۆشنبیری و هونەریی بابل کرد و چەند تابلۆیەکی هونەریی پێشکێشکرد.

ئەو تیپە میللییە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێرە و لە یازدەمین خولی فێستیڤاڵەکە بەشداربوو.

تیپی هونەرە میللییەكانی هەولێر، تابلۆی هونەریی “هەولێر”ـی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

فێستیڤاڵی رۆشنبیری و هونەریی بابل ساڵانە لە پارێزگای بابل بە بەشداریی تیپ و گرووپە عێراقی، كوردستانی و بیانییەكان سازدەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Oppenheimer” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی فیلمی “Godzilla X Kong” لە سینەماکاندا

ART