ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

رێورەسمی بڵاوکردنەوەی کتیبی “زەماوندى سيمرخ” بەڕێوەچوو

لە هەولێر رێوڕەسمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی کتیبی “زەماوندی سیمرخ” نووسەری کورد عالیە میرزا بەڕێوەچوو.

رێوڕەسمەکە لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو، لقی هەولێری یەكێتی نووسەرانی كورد، بەئامادەبوونی ئاریان سەلاحەین، بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، نوینەری بەڕێوەبەراریەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەكی بەرچاو لە نووسەران و رۆشنبیران بەڕێوەچوو.

لە رێوڕەسمەکەدا نووسەر تیشکی خستە سەر ناوەرۆکی تازەترین کتێبی چاپکراوی خۆی و بە گفتۆگۆی ئامادەبووان و پێشکێشکردنی چەپکە گوڵی وەزارەتی رۆشنبیری بە نووسە کۆتاییهات.

لەلای خۆیەوە نووسەر سوپاسی سازکردنی رێوڕەسمەکە کرد بۆ ناساندنی نوێترین کتێبی.

فۆتۆ: سەردار قادر

هەواڵی پەیوەندیدار

پەردە لەسەر پەیكەری عەبدوڵڵا پەشێوی شاعیر لادرا

ART

داهاتی فیلمی “Godzilla X Kong” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی ئەنیمەیشنی “Spider-Man” لە سینەماکاندا

ART