ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئۆنروا: ئیسرائیل زیاتر لە 250 تەرمی بە سێ کۆنتێنەر گواستووەتەوە غەززە

فیلیپ لازارینی، کۆمیساری گشتی ئاژانسی فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین ” ئۆنرو” ڕایگەیاند، “گواستنەوەی تەرم و دەستگیرکراوان” لە ئیسرائیلەوە بۆ غەززە لە ڕێگەی دەروازەی سەرەکی کەرەم ئەبو سالمەوە بوونەتە ڕێگر لە هاتنی هاوکارییەکان.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە، لازارینی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، “پێداویستی و یارمەتییەکان بۆ غەززە لە مانگی نیساندا باشتر بوو”، بەڵام داخستنی دەروازەکان بەردەوامی هەیە، چونکە ئیسرائیلییەکان دەستبەسەرکراوانی ئازادکراو، یان هەندێکجار تەرمەکان فڕێدەدەن.
جولیەت توما، گوتەبێژیئۆنروا گوتی: “ئیسرائیل لە مانگی کانوونی یەکەمەوە 225 تەرمی بە سێ کۆنتێنەرەوە ڕەوانەی غەززە کردووە، هەروەها دەزگاکە گواستویانەتەوە بۆ بنکە تەندروستییە ناوخۆییەکان بۆ ئەوەی بەخاکیان بسپێرن، ئەمەش بووە هۆی داخستنی کاتیی دەروازەکە”.
سەبارەت بە گواستنەوەی دەستگیرکراوەکان، توما ڕایگەیاندووە، ئەوان “دەیان جار لە نێوان ئیسرائیل و غەززە گواستراونەتەوە”.
گرژییەکان لەنێوان ئیسرائیل و ئۆنروا پەرەی سەندووە، لەکاتێکدا ئیسرائیل 19 لە کارمەندانی ئاژانسەکەی بە بەشداریکردن لە هێرشەکانی 7ـی ئۆکتۆبەر تۆمەتبارکرد، کە بووە هۆی کوژرانی 1200 کەس و وایکرد ئیسرائیل هەڵمەتێکی سەربازی بۆ سەر غەززە دەستپێبکات.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەردۆغان: دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سووریا ئاسایی بکەینەوە

سەڵاح

پۆلیسی ئوردن بەگازی فرمێسک ڕێژ خۆپیشاندەرانی دوورخستەوە

سەڵاح

چین وەڵامی هەڕەشەکانی واشنتن دەداتەوە

دڵشاد