ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چین وەڵامی هەڕەشەکانی واشنتن دەداتەوە

سەرۆکی بەشی کاروباری ئەمەریکای باکوور و ئۆقیانووس لە وەزارەتی دەرەوەی چین، یانگ تاو داوای لە واشنتن کرد بە بیانووی قەیرانی ئۆکرانیا سزا بەسەر کۆمپانیا چینییەکان ڕابگرێت، چونکە پەکین لایەندار نییە.
کەناڵی ناوەندی “چین” لێدوانەکانی تاوی بڵاوکردەوە کە دەڵێت: ئەمەریکا دەبێت واز لە سەپاندنی سزای تاکلایەنە و هەڕەمەکی بەسەر کۆمپانیا چینییەکان بهێنێت.
جێگای سەرنجە کە لێدوانەکانی ئەو بەرپرسە چینییە دوای سەردانی ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ چین هات.
ئاماژەی بەوەشکرد، چین هیچی نەکردووە تاوەکو زیاتر “سووتەمەنی بە ئاگرەکەدا بکات”، جەختیشیکردەوە، هەڵوێستی چین کراوەیە و نوێنەرایەتی بەرەوپێشبردنی ئاشتی و دانوستان و یەکلاییکردنەوەی سیاسی دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەگوێرەی پرەنسیپەکان مامەڵە دەکەین و ئەو بەرپرسیارێتییەی کە دەبێت هەڵیبگرین کەم نابێتەوە، بەڵام ئێمە کەس تاوانبار ناکەین، چ جای ئەوەی پارە بدەین، بەرامبەر کارەکانی ئەوان.
جەختیشی لەوە کردەوە، “دەبێت ئەمەریکا واز لە بەکارهێنانی ناوزڕاندن و فشار بھێنێت، و واز لە سەپاندنی سزای تاکلایەنە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی بەسەر کۆمپانیا چینییەکان بهێنێت”.
پێشتر ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری سەرچاوەکانەوە بڵاویکردەوە، ئەمەریکا کاردەکات بۆ پەرەپێدانی سزا داراییەکان بەسەر بەشێک لە بانکە چینییەکان، بە مەبەستی ئەوەی پەکین ناچار بکات پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ ڕووسیا ببڕێت بەهۆی ترسی ئەوەی بازرگانی لەگەڵ چین بەرهەمی سەربازی ڕووسیای بەرزکردۆتەوە. کە بەم شێوەیە دەتوانێت لە جەنگی ئۆکرانیا شکست بهێنێت.

ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل ڕێڕەوێکی پارێزراو بۆ فەلەستینییەکانی ڕەفەح دابین ده‌كات

سەڵاح

فەرمانده‌ی سوپای پاسداران ئەساندنەوەی مەیدانێکی گازی لە کەنداو لە نانی شەو پێویست‌ترە

سەڵاح

پوتین هۆشداری ده‌داته‌ توركیا

سەڵاح