ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پوتین هۆشداری ده‌داته‌ توركیا

 

توركیا بۆ دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی، ده‌ستی به‌ دانوستان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ رۆژئاواییه‌كان كردووه‌.

سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتین له‌ میانی گوتارێكدا باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ سوپای ئۆكراینا له‌سه‌ر داوای وڵاتانی رۆژئاوایی به‌ نیازی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕی نه‌وت و غازی نێوان رووسیا و توركیایه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ چه‌ندین جار سوپای ئۆكراینا هێرشی كردووه‌ به‌ڵام هێرشه‌كانی بێ ئه‌نجام بوونه‌.

پوتین له‌ گوتاره‌كه‌ی خۆیدا هۆشداری به‌ توركیا داوه‌ و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئاگادارم به‌م دواییانه‌ توركیا بۆ دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی و قه‌رز وه‌رگرتن، رووی له‌ وڵاتان و دامه‌زراوه‌كانی رۆژئاوایی كردووه‌، بێگومان ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر ته‌نیا بۆ باشتركردنی ئابووری توركیا بێت شتێكی باشه‌ به‌ڵام من زانیاریم هه‌یه‌ كه‌ توركیا ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌ ئابووری و بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ رووسیا لاواز بكات، ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ كه‌ بوونی هه‌یه‌ و زه‌ره‌ری بۆ رووسیا نابێت به‌ڵكو تاكه‌ زه‌ره‌رمه‌ندی ئه‌مه‌ توركیاو ئابوورییه‌كه‌ی توركیا دەبێت و ئه‌گه‌ر توركیا په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ رووسیا لاواز بكات ئه‌وا دۆخی ئابووری له‌وه‌ی هه‌یه‌ خراپتر ده‌بێـت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ژمارەی کوژراوانی غەززە گه‌یشته‌ زیاتر له‌ 37 هەزار کەس

سەڵاح

١٩ کەس به هۆی تەقینەوەی مین لە بیابانی ڕەقە گیانیان لە دەست دا

سەڵاح

هۆکارەکانی دابەزینی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی ئاشکرا دەکرێت

یاسین