ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕوانگەی سووری: گرووپە چەکدارەکان هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی ئەمەریکا لە سووریا

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕایگەیاند، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران بەفڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی تەنەفی ئەمەریکا لە سووریا.
ڕوانگە ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق هەر دوێنێ گروپە چەکدارەکان بنکەیە تەنەفیان کردووەتە ئامانج، کە زیاتر لە مانگێکە هێرشەکانیان بۆ سەر بنکەکانی ئەمەریکا ڕاگرتووە.
لە هەواڵەکەی ڕوانگەدا هاتووە: “بەرگرییە زەمینییەکان لە بنکەی تەنف فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژیان لە ناوچەی ئەلکەتیبە کە چوار کیلۆمەتر لە بنکەکەوە دوورە، خستووەتە خوارەوە” بەڵام هیچ زیانێک ئاشکرانکراوە.
سوپای پاسدارانی ئێران ڕۆژی دووشەممە، هەواڵی کوژرانی، محەممەد ڕەزا زاهیدی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە سووریا و لوبنان و جێگرەکەی محەممەد هادی ڕەحیمی و پێنج ئەفسەری دیکە ڕاگەیاند، کە بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە بووە.
س/شرق الاوسط
و/ج

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زيرى بازرگانيى عێراق تاوتوێى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێراندا ده‌كه‌ن‌

سەڵاح

شەرابی ٢هەزار سال لەمەوبەر له باشووری ئیسپانیا دۆزرایەوە

یاسین

نرخى ئەمڕۆى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان

سەڵاح