ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری سەردانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان دەکات

حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان و ئاریان سه‌لاحه‌دین، بریكاری وه‌زاره‌ت، له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازیان كرد له‌ د. جوتیار عادل، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری و شاندی یاوه‌ری، كه‌ به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسه‌ جێبایه‌خه‌كانی هه‌ردوولا سه‌ردانی وه‌زاره‌تیان كردبوو.

له‌ دیدارێكدا، شاندی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری پوخته‌یه‌كیان له‌ باره‌ی پێشخستن و گه‌شه‌پێدانی زیاتری میدیای فه‌رمی حكومه‌ت خسته‌ڕوو و ئاماژه‌یان به‌ گرنگی هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كرده‌وه‌، له‌ پێناو پێشخستنی زیاتری بواری ڕاگه‌یاندن و پته‌وتركردنی پردی په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌ت و خه‌ڵك له‌ رێگه‌ی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه‌.

وێڕای تاوتوێكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی تایبه‌ت به‌ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی 157 و 163ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانی ئه‌و لیژنانه‌ی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه‌ پێكهێنراون كرا و بڕیاری پێویست له‌ باره‌ی پێشوه‌چوونی زیاتری كاره‌كانیان و ئاماده‌كردنی راپۆرت له‌ باره‌ی هه‌نگاوه‌ كرده‌ییه‌كانیان درا.

هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر پێشخستنی زیاتری كاری هاوبه‌شی هه‌ردوولا بۆ خزمه‌تكردنی بواری راگه‌یاندنی كوردی به‌ گشتیی و راگه‌یاندنی داموده‌زگا حكومییه‌كان كرا و دووپات له‌سه‌ر بایه‌خی پێشخستنی راگه‌یاندنی حكومه‌ت و گه‌یاندنی په‌یام و زانیارییه‌كان به‌ باشترین شێوه‌ به‌ هاووڵاتیان كرایه‌وه‌.

وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان پێشخستن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌ میدیاییه‌كانی حكومه‌ت له‌ پێناو گه‌یاندنی زانیاری دروست به‌ هاوڵاتیان به‌ گرنگ وه‌سفكرد و ئاماده‌یی وه‌زاره‌تی بۆ هه‌ر جۆره‌ هه‌ماهه‌نگی و پشتیوانییه‌ك دووپاتكرده‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە سلێمانی خانمانی دەستڕەنگینی هەڵەبجە پێشانگەیەكیان كردەوە

ART

داهاتی ئەنیمەیشنی “Inside Out” لە سینەماکاندا

ART

رێوڕەسمێك بۆ كتێبی “كلوەبەفرەكان پەنجەم ناتەزێنن”ـی گەزیزە بەڕێوە چوو

ART