ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
فۆتۆ: سەردار قادر

لە بەردەم پەیکەری خەجەباوە یادی راپەڕینی هەولێر كرایەوە

رۆژی شەممە، لەبەردەم پەیكەری شەهید خەجەباوە لە هەولێر، یادی راپەڕینی شاری هەولێر کرایەوە.

بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە بەرپرسانی حزبی، حكومی و چین و توێژەكانی خەڵكی هەولێر، یادی راپەڕینی جەماوەریی خەڵكی هەولێر و یادی بەیاننامەی 11ـی ئازار كرایەوە.

لە رێوڕەسمەکەدا وتارێک لەلایەن پارێزگاری هەولێر خوێندرایەوە و تیشكی خرایە سەر راپەڕینی جەماوەریی شاری هەولێر و بەیاننامەی 11 ئازار و دەسكەوتەكانی ئەو دوو رووداوە مێژووییە.

دواتر لەلایەن چالاكیی قوتابخانەكان چەندین برگەی هونەری پێشکێشکران.


هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

ART

بە وێنە… کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و و محەممەد شیاع سوودانی

سەڵاح

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART