ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە هەولێر پیشاناگایەكی شێوەكاری و فۆتۆگرافەری كرایەوە

رۆژی شەممە، لە گەلەری میدیا لە هەولێر، پێشانگەیەکی هاوبەشی شێوەکاری و فۆتۆگرافی بۆ ژمارەیەک هونەرمەندی شێوەکار کرایەوە.

پێشانگەکە بەبۆنەی یادی راپەڕینی هەولێر و بەیاننامەی 11 ئازاراوە کرایەوە، لە پاڵ پێشانگە هاوبەشەکە، پێشانگەیەکی دیکە بۆ فۆتۆگرافەر سارا جەعفەری لە سلۆنی دووەمی گەلەری میدیای کرایەوە.

لە پێشانگە هاوبەشەکدا، بەرهەمی هونەرمەندان، قەرەنی جەمیل، ئاشتی عەدۆ، نامۆ، گەیلان عەبدوڵڵا، شەماڵ سەعدوڵڵا و ژمارەیەک هونەرمەندی دیکە کرایەوە.

ئەو چالاکییە هونەرییە بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، قایمقامی هەولێر، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەكی بەرچاو لە هونەرمەندان کرایەوە.



هەواڵی پەیوەندیدار

بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت

ART

نووسەر و رۆشنبیر زاهیر شوکر کۆچی دوایی کرد

ART

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

ART