ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حەوت ملیار دینار بۆ خزمەتگوزاریی تەندروستی لە هەڵەبجە خەرج دەکات

 

لە چوارچێوەی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی حکومەتی هەرێم و لە دوای سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ هەڵەبجە، بڕی 7 ملیار دینار بۆ خزمەتگوزاری و ئامێر و سەرچاوە مرۆییەکانی تەندروستی لە هەڵەبجە تەرخان دەکرێت.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، لە شاری هەڵەبجە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: “لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێم، بە بڕی یەک ملیار دینار ئامێر و پێداویستیی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی بیارە تەرخان کرا، هەروەها 130 کارمەندی تەندروستی بۆ دامەزرێنرا”.

“جگە لەوە، کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین بە بڕی 385 ملیۆن و سەنتەری نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک و هەرس و گەدە بە 500 ملیۆن بەردەست کرا، جگە لە ئامبولانس و ئامێرە ستراتیژییە پزیشکییەکان و ئامێرەکانی دیکە، کە بە هەمووی 7 ملیار دیناری تێدەچێت”.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، دابینکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بە لەپێشترین ئەرک دەزانێت و لەمڕووەوە خزمەتی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەکات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌رى ساڵى ئێزدييان پيرۆز ده‌كات

یاسین

هێزه‌كانی چه‌كداره‌كان به‌بێ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ چوونه‌ ناو دیمه‌شق و به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ڵات

سەڵاح

سارا مام وسو: داكۆكی له‌ مافه‌كانی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان ده‌كه‌م

یاسین