ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پۆلیسی تورکیا دەیان کەسی بەگومانی داعشبوون و ئەنجامدانی هێرش دەستگیر کرد

 

وەزیری ناوخۆی تورکیا وتی، پۆلیسی تورکیا 33 کەسییان دەستگیرکردووە بە گومانی پەیوەندییانەوە بە ڕێکخراوی داعشەوە و گوایە ئامادەکارییان کردووە بۆ ئەنجامدانی هێرش پێش هەڵبژاردنەکانی ناوخۆی وڵاتەکە کە بڕیارە دواتر لەم مانگەدا بەڕێوەبچن.

عەلی یەرلیکایا باسی لەوە کرد، گومانلێکراوەکان ” ئامادەکارییان کردووە و هەوڵییانداوە کارێک بکەن پێش هەڵبژاردنەکانی ناوخۆی وڵاتەکە.” بڕیارە هەڵبژاردنەکان لە 31 ی مانگی سێدا بەڕێوەبچن.

پۆلیسی دژە تیرۆر لە ماوەی ئەرکەکانییاندا لە ساکارییای باکووری ڕۆژئاوای تورکیا دەستیگرتووە بەسەر چەک و پارە و ” کۆمەڵێک بەڵگەنامەی ڕێکخراوییدا.”

یەرلیکایا وتی ” قبووڵی هیچ تیرۆریستێک ناکەین. لە ڕێی هەوڵە باڵاکانی هێزەکانی ئاسایشمانەوە بەردەوام دەبین لە شەڕە بەردەوامەکەمان.”

وتی ئەو تۆڕە خەڵکی دابین کردووە بۆ ناوچەکانی شەڕ و پشتیوانیکردنی داعش لە کاتێکدا کە لە مزگەوت و خوێندنگا نایاساییەکاندا کارییان کردووە.

لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا تورکیا ڕووبەڕووی چەندین هێرش بووەتەوە کە پەیوەست بوون بە داعشەوە، لە مانگی یەکدا لە تەقەکردنێکدا لە کڵێسایەک لە ئیستەنبوڵ کەسێک گیانی لە دەستدا.

هەروەها لە مانگی 10 ی ساڵی 2015 دا کوشندەترین هێرش لە وڵاتەکەدا ئەنجام درا و بەهۆیەوە زیاتر لە 100 کەس لە گردبوونەوەیەکی ئاشتیدا لە ئەنکەرە کوژران. ئەو هێرشەش بە هەمان شێوە پەیوەست بوو بە داعشەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بازاڕی لەنگە لەسەر ئەركی پارێزگای هەولێر نۆژەن دەكرێتەوە

یاسین

کەشناسی : ئەگەرى تاوە باران و هەورە تریشقە هەیە

یاسین

کۆریای باکوور: ئەمەریکا بە نهێنی مووشەکی دوورمەودای بۆ ئۆکرانیا ناردووە

یاسین