ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: بوونی هێزەكانی پەكەكە لە عێراق نایاساییە

ئەمڕۆ چوارشەممە هیشام عەلەوی جێگری وەزیری دەرەوەی عێراقی فیدراڵ رای گەیاند لەگەڵ حكوومەتی توركیا لە وتوێژ دان بۆ چارەسەركردنی كێشەی بوونی هێزەكانی پەكەكە لە عێراق، دووپاتیشی كردەوە بوونی هێزەكانی پەكەكە لە عێراق نایاساییە و لە نیگەرانیی توركیا تێدەگەن.

عەلەوی ئاماژەی بەوە داوە كە عێراق گرنگیی بە كاركردن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی دەدات، ئەمەش لەپێناو سەقامگیری هەرێمی و كۆتاییهێنان بە ململانێ و شەڕەكانی ناوچەكە.

دووپاتیشی كردووەتەوە كە بەبێ وەدیهێنانی ئاشتی، ناتوانن دۆخی ئابوورییش چاك بكەن.

جێگری وەزیری دەرەوەی عێراقی فیدراڵ هەروەها باسی لە ئەزموونی چەكدارانی موجاهیدینی خەلقی ئێران كرد كە لە سەردەمی ڕژێمی بەعسی رووخاودا لە عێراق جێگیر بوون و دواتر لە ڕێگەی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە نێردرانە دەرەوەی وڵاتەكە، پێی وایە ئەزموونێكی سەركەوتوو بووە و هەمان كار بۆ ناردنە دەرەوەی چەكدارانی پەكەكەش لە عێراق بكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

ART

داهاتی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

حەمەی حەمەسەعید: بە بایەخەوە دەڕوانینە گەشەی كولتووری لە زاخۆ

ART