ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕووسیا و چین و ئێران پشتیوانیی رێککەوتننامەی ئەتۆمی دەکەن

لە کاردانەوەیەکدا بەرانبەر بە ڕاگەیاندراوی ڕۆژی رابردووی بریتانیا، ئاڵمانیا و فەڕەنسا سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران، سێ وڵاتی رووسیا و چین و ئیران لە راگەیاندراوێکدا ڕەخنەیان لەم سێ وڵاتە ئەورووپاییە و ئەمریکا گرت و پشتیوانیی خۆیان بۆ ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی لە نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک دووپات کردەوە.

لەم راگەیاندراوەدا هاتووە: ئەمریکا لە ساڵی 2018دا یەکلایەنە لە ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی کشایەوە و سیاسەتی گوشار بۆ سەر ئێرانی گرتە بەر، بەڵام سیاسەتی ئەم وڵاتانە بەرانبەر بە ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی نەگۆڕاوە.

ئەم سێ وڵاتە بە ئاماژەکردن بە 9 خولی دانوستانەکانی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی، سێ وڵاتی ئەورووپی و ئەمریکایان بە پێشێلکردنی بەڵێنەکانیان تۆمەتبار کردووە و جەختیان کردووەتەوە ئەم وڵاتانە بە هۆی بەرژوەندیی سیاسییەوە ئامانجی زیندوکردنەوەی ڕێککەوتننامەکەیان پشتگوێ خستووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

خۆپیشاندان لە عێراق سەر هەڵدەدەنەوە

سەڵاح

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەحرێن كۆده‌بێته‌وه‌

یاسین

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ئەمشەو لەبارەی كارەبا لە عێراق كۆ دەبێتەوە

یاسین