ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

بەشی چوارەمی زنجیرە فیلمی ئەنیمەیشن “Kung Fu Panda” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 8ـی ئاداری 2024 بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 531 ملیۆن و 66 هەزار دۆلارە، لەو داهاتە 191 ملیۆن و 232 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 339 ملیۆن و 285 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

فیلمەکە لە دەرهێنانی میکی میچێڵ و ستیفانی ستینە و هەریەک لە جاک بلاک و ڤیۆلا داڤیس رۆڵی سەرەکی کارەکتەرەکان بە دەنگ تێدا دەگێڕن.

فیلمەکە لە جۆری بەرهەمە ئەکشن و ئەنیمەیشنەکانە و ماوەکەی یەک کاتژمێر و 34 خولەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

فیلمی “Barbie” بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات

ART

یەكەمین پێشانگەی دیجیتاڵ فۆتۆگرافی و ڤیدیۆگرافی لە هەولێر كرایەوە

ART

بە چاودێریی مه‌سرور بارزانی سێیەمین دیداری نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کاری ڕۆژنامەنووسیی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

یاسین