ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

فیلمی “Madame Web” لە سینەماکاندا نمایش دەکرێت و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە لە 14ـی شوباتی 2024ـەوە لە سینەماکاندا نمایش دەکرێت و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا گەیشتووەتە 101 ملیۆن و 256 هەزار دۆلار.

داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 44 ملیۆن و 817 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 56 ملیۆن و 481 هەزار دۆلارە.

لە دوای نمایشکردنی فیلمەکە، رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەوە و یەکێک لە رەخنەگران لەبارەیەوە گوتی، رەنگە خراپترین فیلمی گاڵتەجاری بێت، بینیبێتم.

هەواڵی پەیوەندیدار

كتێبی “تراژیدیای خێزانێكی شۆڕشگێڕ” ناسێندرا

ART

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “The Little Mermaid” لە سینەماکاندا

ART