ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

فیلمی “Barbie” بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات

فیلمی سینەمایی “Barbie” بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات لە سینەماکانی
جیهاندا و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەمریکی بەدەست بێنێت، ئەمەش داهاتێکی زۆر بۆ فیلمێک لە یەکەم هەفتەدا لە دوو وڵاتدا کە ئەمریکا و کەندایە و کۆی داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا یەک ملیار و 441 ملیۆن و 810 هەزار دۆلارە.

داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 636 ملیۆن و 210 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 805 ملیۆن و 600 هەزار دۆلارە.

لەلایەکی دیکەوە فیلمی نوێی سینەمایی “Barbie” لە هەڵسەنگاندنێکدا توانی 89٪ دەنگی رەخنەرانی پسپۆر لە بواری سینەماییەدا بەدەستبێنێت.

هەڵسەنگاندنەکە لە ماڵپەڕی سینەمایی Rotten Tomatoes بەڕێوەچوو و 128 رەخنەگری سینەمایی تێێدا بەشداربون.

فیلمی “Barbie” کە باس لە کارەکتەری بووکەڵەی باربی دەکات، رێگە بە نمایشکردنی لە سینەماکانی ڤێتنام نادرێت.

بەشی سینەمای وەزارەتی رۆشنبیری ڤێتنام رایگەیاند، بەهۆی بەکارهێنانی نەخشەیەک لە فیلمەکەدا کە ناکۆکی بەهۆیەوە لە نێوان چین و ڤێتنام هەیە، فیلمەکە قەدەخە دەکەن.

بڕیاربوو ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 21 تەممووزی 2023 بڵاوبکرێتەوە، بەڵام ئێستا لە بەشێک لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکراوەتەوە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە کاتی وێنەگرتنیدا، بەهۆی بەکارهێنانی بڕێکی زۆر لە رەنگی پەمەیی، کێشەی کەمی ئەو رەنگە لە جیهاندا دروستبوو.

0

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمی “Godzilla X Kong” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “It Ends with Us” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Joker” لە سینەماکاندا

ART