ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان پێشوازی له‌ هونه‌رمه‌ند شڤان په‌روه‌ر كرد

ئاریان سه‌لاحه‌دین، بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازی له‌ هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد شڤان په‌روه‌ر کرد.

له‌ دیدارێكدا، وێڕای گفتوگۆ له‌ باره‌ی ره‌وشی هونه‌ری كوردی و به‌گه‌ڕخستنی هه‌وڵی زیاتربۆ ئاشناكردنی گه‌لانی جیهان به‌ كولتوور و هونه‌ری كوردی؛ بریكاری وه‌زاره‌ت پشتیوانی وه‌زاره‌تی بۆ پڕۆژه‌ هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ندی ناودار دووپاتكرده‌وه‌.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئاریان سه‌لاحه‌دین رایگه‌یاند، له‌پێناو بره‌ودانی زیاتر و گه‌شه‌پێدانی بواری میوزیك و گۆرانی كوردی و ناساندنی به‌ گه‌لانی جیهان و پاراستنی مۆركی كولتووری كوردستان، پێویستمان به‌ پڕۆژه‌ی هه‌مه‌جۆری هونه‌رمه‌ندانی كوردستان هه‌یه.

گوتیشی: وه‌ك وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان به‌رده‌وام ده‌بین له‌ هاندان و پشتیوانی و هه‌ماهه‌نگی بۆ سه‌رخستنی پڕۆژه‌ هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ندان.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “The Pope’s Exorcist” لە سینەماکاندا

ART

“مێسیی بەغدا” لە دوو فێستیڤاڵدا کێبڕکێ دەکات

ART

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

ART