ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

جۆو بایدن: دەبێت ناتانیاهۆ ڕێگە بە گه‌یاندنی هاوکاری زیاتر بۆ غەززە بدات

 

جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، پێویستە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕێگە بە هاوکاری زیاتر بۆ غەززە بدات.

دوای ئەوەی بیسترا لە ڕێگەی مایکرۆفۆنێکی کراوە دەیگوت، گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانە لەگەڵ ناتانیاهۆ سەبارەت بە شەڕی کەرتی غەززە دەکات.

لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەنووساندا سەبارەت بەوەی ئایا ناتانیاهۆ پێویستە هەوڵی زیاتر بدات بۆ ئەوەی ڕێگە بە هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بدات، بایدن گوتی: “بەڵێ دەبێت ئەوە بکات”.

ڕۆژی هەینی، بەرگری شارستانی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، بەهۆی خستنە خوارەوەی یارمەتییە مرۆییەکانی فڕۆکە مەدەنییەکان لە باکووری ڕۆژئاوای شاری غەززە، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و کەسانی دیکەش برینداربوون.

گوتەبێژی بەرگری شارستانی غەززە، مەحمود بەسەل، لە بەیاننامەیەکدا ڕوونیکردەوە، ئەو هاوکارییانە “کەوتوونەتە سەر سەر و ماڵی هاووڵاتییان”.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومی لە غەززە ڕەخنەی لەو فڕۆکانە گرت کە یارمەتییەکان هەڵدەدەنە خوارەوە و بە “بێ کەڵک” وەسفی کرد.

نووسینگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەی پێشتر باسمان کرد دووبارەی دەکەینەوە کە ئۆپەراسیۆنەکانی خستنە خوارەوەی هاوکارییەکان بەم شێوەیە کاراکتەری نمایشکارانە و پڕوپاگەندەیی وەردەگرن نەک کارەکتەری مرۆیی و مرۆڤدۆستانە و خزمەتگوزاری، هەروەها ئەوەی پێشتر هۆشداریمان دابوو ئەمڕۆ ڕوویداوە، کە مەترسی مردن لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی کەرتی غەززە دروست دەکات.

هەروەها داوای کرد کە دەروازە وشکانییەکان بکرێنەوە بۆ ئەوەی دەستبەجێ هەزاران تۆن هاوکاری بهێنرێت بۆ ڕێگریکردن لە قووڵبوونەوەی برسێتی لە کەرتی غەززە، بەتایبەتی لە ناوچەکانی غەززە و باکوور.

هەواڵی پەیوەندیدار

دارەتوو.. شەقامێکی 20 مەتری بەدرێژایی 400 مەتر قیرتاوکرا

سەڵاح

باوکێک کچەکەی خۆی دەکوژێت

یاسین

شازادەی ئوردن: چارەسەری قەیرانی پەنابەرانی سووریا گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکەیانە

سەڵاح