ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سێنتكۆم: پازده‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له‌ ده‌ریای سوور خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌

 

فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكی (CENTCOM) رایگه‌یاند، كه‌شتیه‌كانمان و فڕۆكه‌كانی هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكی پازده‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیان خستۆته‌خواره‌وه‌ كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن له‌ ناوچه‌ی ده‌ریای سوور هه‌ڵیاندابوو.

سێنتكۆم له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس باسی له‌وه‌كرد، سوپاكه‌مان وه‌ڵامی هێرشێكی فراوانی ده‌دایه‌وه‌ كه‌ “تیرۆستانی حوسی هاوكاریكراو له‌لایه‌ن ئێران” له‌ ده‌ریای سوور و كه‌نداوی عه‌ده‌ن له‌ نێوان كاتژمێری چوار و شه‌ش و نیوی به‌ره‌به‌یان كردیانه‌ سه‌ر هێزه‌كانمان.

وتیشی، فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی یان له‌ سه‌ر كه‌شتییه‌ بازرگانییه‌كان و هێزه‌كانی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكی و كه‌شتییه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ ناوچه‌كه‌ دروست كرد.

 

France24

هەواڵی پەیوەندیدار

دەست بە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار دەکرێت

یاسین

سەرۆک بارزانی لەگەڵ محەممەد حاجی مەحموود پێشهاتەکان تاوتوێ دەکات

سەڵاح

نێچیرڤان بارزانی په‌یامێكی لەبارەی سەردانەکەی ئەردۆگان بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌

سەڵاح