ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

“Poor Things” فیلمێکی ئەمریکییە و نمایشکردنی لە سینەماکانی جیهاندا بەردەوامە و داهاتی لە سینەماکاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 8ـی کانوونی یەکەمی 2023 بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 106 ملیۆن و 745 هەزار دۆلارە.

لەو داهاتە 34 ملیۆن و 540 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکا و 72 ملیۆن و 204 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

ماوەی فیلمەکە دوو کاتژمێر و 21 خولەکە و پێشتر خەڵاتی شێڕی زێڕینی لە فێستیڤاڵی نیودەوڵەتیی فیلمی ڤینس بەدەستهێناوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمی “Godzilla X Kong” لە سینەماکاندا

ART

بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان پێشوازی له‌ هونه‌رمه‌ند شڤان په‌روه‌ر كرد

ART

داهاتی بەشی چوارەمی “John Wick” لە سینەماکاندا

ART