ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چامپیۆنزلیگ.. ئەتلەتیکۆ بە لێدانی یەکلاکەرەوە ئینتەری کردە دەرەوە

لە شەوی دووەمی یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ـەی چامپیۆنزلیگ، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای میتروپۆلیتانۆ میوانداری ئینتەر میلانی کرد.

 

لە ئەنجامدا ئەتلەتیکۆ مەدرید شکستی بە یانە ئیتاڵیەکە هێناو خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو.

 

لە تایمی یەکەمدا ئینتەر تا ڕادەیێک تۆپی لای خۆی کونترۆڵ کرد ، بەڵام ئەتلەتیکۆش جار بەجار هێرشی دەکرد، بەڵام لە هێرشێکی هەڵگەڕاوەدا و لە خولەکی 33دا یاریزان دی مارکۆ گۆڵی یەکەمی بۆ ئەتلەتیکۆ تۆمارکرد،

خۆشی یانەی میوان تەنیا دوو خولەکی خایاند کاتێک ئەنتۆن گریزمان ئەنجامەکەی بۆ ئەتلەتیکۆ یەکسانکردەوە و ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە تایمی دووەم ئەتلەتیکۆی خاوەن یاریگا لە پێناو تۆمارکردنی گۆڵی دووەم دەستی کرد بە هێرشبردن و لە خولەکی 87 لە دیپای گۆڵی دووەمی ڕۆخێ بلانکۆسی تۆمارکرد و کاتی یاسای یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتاییپێهات،

ناوبژیوان بە ناچاری پەنای بردە بەر دوو تایمی زیادکراو.

 

هەردوو یانە لەو دوو تایمەدا چەندین هەوڵیاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، بەڵام سەرکەوتوونەبوون و هیچ گۆڵێک نەبینرا، ئەوەبوو ناوبژیوان پەنای بردە بەر لێدانە یەکلاکەرەوەکان،

لە لێدانە یەکلاکەرەوەکان ئەتلەتیکۆ مەدرید توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دووگۆڵ براوە بوون و گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی، ئینتەر میلانیش ماڵئاوایکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

sirwan

داهاتی فیلمی “Godzilla X Kong” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “The Flash” لە سینەماکاندا

ART