ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وێستگەکانی پاڵاوتنی ئاوی ئیفرازی هەولێر کەوتەوە کار

وێستگەکانی پاڵاوتنی ئاوی ئیفرازی هەولێر کەوتەوە کار و ئەمشەو ئاو دەگاتەوە سەرجەم گەڕەکەکان.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/4/2024، ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاوی کردەوە: “دوای وەستانی وێستگەکانی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز، کە بەهۆی بەرزبوونەوەی ڵێڵیەتی ڕووبار بۆ ماوەیەکی کاتی لە کارکردن وەستابوو، ئێستا گشت وێستگەکانی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز کەوتۆتەوە کار.”

هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە کە هەر ئەمشەو ئاو دەگاتەوە سەرجەم گەڕەکەکانی ناو شاری هەولێر.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

ART

هاووڵاتییان لە فێڵێکی ئەلیکترۆنی ئاگادار دەكرێنەوە

سەڵاح