ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى چه‌ند نامه‌يه‌كى پيرۆزبايى پێده‌گات

به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى پيرۆزى ڕه‌مه‌زانه‌وه‌، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌ى پيرۆزبايى له‌ هه‌ريه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان نارێندرا مۆدى، سه‌رۆك وه‌زيرانى هندستان، نيكۆل پاشينيان سه‌رۆك وه‌زيران ئه‌رمه‌نستان و هاكان فيدان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركياوه‌ پێگه‌يشت.

له‌ نامه‌كاندا وێڕاى پيرۆزبايى و سڵاو و هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زيرانى هندستان و ئه‌رمه‌نستان و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، هيوايان خواستووه‌ جه‌ژنى پيرۆزى ڕه‌مه‌زان بۆ هه‌موو لايه‌ك خێر و خۆشى و ئارامى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنێت و جه‌ختيان له‌ خواستى وڵاته‌كانيان بۆ بره‌و‌دان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستانی عێراق كردووه‌ته‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی تەندروستی: سەنتەری چارەسەری نەخۆشی شەكرە و ڕژێنە دەرەقییەكان لە دهۆك كرایەوە

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا

یاسین

راگەیندراوێک لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان

یاسین