ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

تەقینەوەیەک لە نزیک کەشتییەکی بازرگانی لە یەمەن ڕوویدا

دەستەی ئۆپەراسیۆنی بازرگانی دەریایی بەریتانیا ڕایگەیاند، دوو تەقینەوە لە نزیک کەشتییەکی بازرگانی لە باشووری شاری عەدەن لە یەمەن ڕوویدا
ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، کاپتنی کەشتییە ئامانجدارەکە سەلامەتی خۆی و تیمەکەی پشتڕاستکردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەسەڵاتداران لێکۆڵینەوە لەو بابەتە دەکەن، و ئامۆژگاری کەشتییەکەیان کردووە بە وریاییەوە بپەڕنەوە و هەر چالاکیەکی گوماناویش هەبوو ڕاپۆرتی بکەن.
لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووەوە بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای حووسیەکان لە یەمەن، بەردەوام لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییە بازرگانییەکان، هەروەها ئەو کەشتییە بازگانییانەی پەیوەندییان بە ئیسرائیلەوە هەیە یان ئەوانەی بەرەو ئەو وڵاتە دەڕۆن دەکەن ئامانج.
لە ئەنجامدا زۆرێک لە کۆمپانیاکانی کەشتیوانی بڕیاریان دا هاتووچۆکانیان لە دەریای سوورەوە ڕابگرن.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپای ئوردن هەوڵێکی قاچاخی مادەی هۆشبەری لە سنووری سووریاوە پووچەڵ کردەوە

یاسین

نەرویج: ناتانیاهۆ و گالانت دەستگیر دەکەین

یاسین

ئەمریکا و بەریتانیا سه‌نعایان بۆردومان كرد، كوژراوی لێکەوتەوە

سەڵاح