ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نەتەوەیەکگرتووەکان: ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆسەر رەفەح کارەساتی مرۆیی لێدەکەوێتەوە

 

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای لە حەماس و ئیسرائیل کرد ئەو هەلەی بۆ رێککەوتن هاتووەتە پێشەوە لەدەستی نەدەن.

گۆتێرێز گوتی، “دەیانەوێت رێککەوتن لەنێوان حەماس و ئیسرائیل دروست بێت، چونکە ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆسەر رەفەح کارەساتی مرۆیی لێدەکەوێتەوە”.

سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بە توندی و نیگەرانییەوە داوا لەسەرکردایەتی حەماس و حکوومەتی ئیسرائیل دەکەم هەنگاوێکی دیکە بچنە پێشەوە تا رێککەوتنی ئاگربەست رووبدات. ئەمەی هاتووەتە پێشەوە هەلێکە ناکرێت لەدەستبدرێت، دەبێت رێککەوتن بکرێت و ئۆپەراسیۆنی رەفەح ڕوونەدات، چونکە ئۆپەراسیۆنی رەفەح کارەساتی مرۆیی لێدەکەوێتەوە. هەروەها دەبێتە هۆی دروستبوونی ناسەقامگیریی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

زیاتر لە شەش مانگە شەڕی چەکدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بەردەوامە و بە گوێرەی دوا ئاماری وەزارەتی تەندروستیی سەر بە حەماس، ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە گەیشتووتە زیاتر لە 35 هەزار و 535 کەس و کۆی بریندارانیش گەیشتووەتە زیاتر لە 77 هەزار و 704 کەس.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵدا زۆرترین هەناردەی تورکیا بۆ عێراق بووە

سەڵاح

ئیسرائیل وه‌ڵامی ئێرانی دایه‌وه‌ و هێرشی كرده‌ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌

دڵشاد

ئەمەریکا سزا بەسەر 10 بەرپرسی سووریا دا دەسەپێنێت

سەڵاح