ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سادق زیباکەلام دەستگیر کرا

دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، سادق زیباکەلام، مامۆستای زانکۆ و ڕەخنەگری حکوومەت، بە هۆی “سێ کەیس” کە حوکمەکانی “کۆتایی و جێبەجێکردن”ە، ڕەوانەی زیندان کراوە.
ئاژانسی هەواڵی میزان، سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ئایار بڵاوی‌کردەوە: “لە ساڵانی ڕابردوودا، زێباکەلام هەوڵی داوە نێوەڕۆکی ناڕاستی لە میدیاکاندا بخاتەڕوو و چەندین نێوەڕۆکی بێ بەڵگەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکردووەتەوە”.
لە هەمان کاتدا کەناڵی فەیلەقی سایبێری پاسداران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلێگرام لەم بارەیەوە نووسیویەتی: “سادق زیباکەلام، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە ڕێگەی چوون بۆ پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی تاران بە مەبەستی پەردەلادان لەسەر نوێترین کتێبی خۆی بە ناوی “چی ئێوە ناگرن” دەست‌بەسەر کرا.
سادق زیباکەلام پێش‌تر لە تێلێگرامدا ڕایگەیاندبوو کە بڕیارە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە پێشانگای کتێب لە تاران پەردە لەسەر کتێبە نوێیەکەی لابدرێت.
دادگای ئینقلابی تاران لە مانگی ئازاری ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی، بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی دژ بە حکومەت” حوکمی ١٨ مانگ زیندان و دوو مانگ قەدەغەکردنی حیزب و گرووپە سیاسییەکان و فەزای ئەلیکترۆنی بەسەر ئەم شرۆڤەکارە سیاسییەدا سەپاند.
لە دوو دۆسیەی دیکەدا زیبەکلام بە تۆمەتی “چالاکی بانگەشەی دژی سیستەم” ساڵێک زیندان و بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی درۆ” بە شەش مانگ زیندان مەحکووم کرا.
هەروەها دەسەڵاتی دادوەری ڕایگەیاندووە ئەم چالاکە سیاسییە “دۆسیەی یاسایی زۆری هەیە”.
سادق زیباکەلام لەمەوبەر چەند جار بە فەرمی سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە لە چندین کۆڕ و کۆبوونەوەی زانکۆکانی کوردستان بەشداریی کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەریکا ئامۆژگاری ئیسرائیل دەکات هێرش نەکاتە سەر ئێران

سەڵاح

سەرۆك بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق كۆبووەوە

یاسین

پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین