ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هیومان ڕایتس وۆچ: ئیسرائیل لانیکەم هەشت هێرشی کردووەتە سەر کاروانی فریاگوزاری

 

هیومان ڕایتس وۆچ ڕایگەیاند، ئیسرائیل لە مانگی تشرینی یەکەمەوە لانیکەم هەشت هێرشی کردووەتە سەر کاروانی فریاگوزاری و باڵەخانەکانی غەززە، هەرچەندە ڕێکخراوەکان شوێنەکانیان پێشکەش بە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل کردووە بۆ دڵنیابوون لە پاراستنیان.
ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە، کە یەکێک لە هێرشەکانی 18ـی یەنایەری 2024، سێ کەسی بریندار کردووە کە لە شوێنێکی هاوبەشی سەر بە دوو ڕێکخراوی فریاگوزاریدا ماونەتەوە.
حەوت هێرشەکەی دیکە بریتین لە، هێرشکردنە سەر کاروانێکی پزیشکانی بێ سنوور، لە 18ـی تشرینی دووەمی 2023.
هەروەها هێرش بۆ سەر میوانخانەیەکی دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین ئۆنروا، لە 9ـی کانوونی دووەمی 2023.
هێرشکردنە سەر پەناگەیەکی پزیشکانی بێ سنوور، لە 8ـی کانوونی دووەمی 2024. ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشکردنەو سەر میوانخانەیەکی کۆمیتەی ڕزگارکردنی نێودەوڵەتی و کۆمەڵەی یارمەتی پزیشکی فەڵەستین، لە 18ـی کانوونی دووەمی 2024.
دەشڵێت: هێرشکردنە سەر کاروانێکی ئۆنروا، لە 5ـی شوباتی 2024، هێرشکردنە سەر میوانخانەیەکی MSF، لە 20ـی شوباتی 2024.
هێرشکردنە سەر ماڵێک کە کارمەندێکی ڕێکخراوی یارمەتی پەنابەرانی ڕۆژهەڵات، ئەمەریکی (ANERA)ی تێدایە، لە 8ـی ئاداری 2024.
ئەو ڕێکخراوانەی کە بینا و کارمەندەکانیان زیانیان بەرکەوتووە، ڕایانگەیاندووە کە بەپێی ئاگاداری خۆیان لە کاتی هێرشەکەدا هیچ ئامانجێکی سەربازی لە ناوچەکەدا نەبووە.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاسترازینکا ڤاکسینی کۆڤید١٩ لە سەرانسەری جیهاندا کۆدەکاتەوە

یاسین

تەقینەوەیەک لە نزیک کەشتییەکی بازرگانی لە یەمەن ڕوویدا

دڵشاد

به‌رازیل… ژمارەی قوربانیانی لافاو دەگاتە 100 کەس

سەڵاح