ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەمەریکا و ئێران ناڕاسته‌وخۆ دانوستانیان لە عومان كردوه‌

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئەکسیۆس، بەرپرسانی ئەمەریکا دانوستانی ناڕاستەوخۆیان لەگەڵ ئێران لە عومان بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکە ئەنجامداوە.

لە ڕاپۆرتی رۆژی هەینی ئەکسیۆس دا هاتووە کە دوو بەرپرسی باڵای بەڕێوەبەرایەتی بایدن لەم هەفتەیەدا دانوستانی ناڕاستەوخۆیان لەگەڵ هاوتاکانی ئێران ئەنجام داوە لە هەوڵێک بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی هێرشە ناوچەییەکان. بەپێی هەواڵەکەی ئاژانسی ئەکسیۆس، دانوستانەکان کە برێت مەکگۆرک ڕاوێژکاری کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەڕێوبەرایەتی جۆو بایدن و ئەبرام پەیڵی نێردەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران بەشداریان لە یەکەم خولی گفتوگۆکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران لە مانگی یەکەوە کردووە.

کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هیچ لێدوانێکیان لەسەر دانوستانەکانی عومان نەداوە.

دانوستانەکان کەمێک زیاتر لە مانگێک دوای هێرشە مووشەکییە بێ پێشینەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە 13ی مانگی چواردا ئەنجام دراوە، ئەو هێرشە کە خەریک بوو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بخاتە سەر لێواری جەنگێکی هەرێمی .

ئەمەریکا پێی وایە ئێران کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بریکارەکانی لە ناوچەکەدا هەیە، لەوانە لەسەر حزبوڵڵا لە لوبنان، میلیشیاکانی لایەنگری ئێران لە سوریا و عێراق کە هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی ئەمەریکا و حوسییەکانیش لە یەمەن کە هەتا ئێستاش هێرش دەکەنە سەر کەشتییەکان لە دەریای سووردا.

سەرچاوەکانی ئاگادار ئاماژەیان بەوەشکردووە کە دانوستانەکان لەسەر دەرئەنجامەکانی رەفتارەکانی ئێران و بریکارەکانی لە ناوچەکە و تاوتوێکردنی نیگەرانییەکانی ئەمەریکا سەبارەت بە دۆخی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بووە.

چەند بەرپرسێکی ئێرانی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ئاماژەیان بە ئەگەری هەنگاونانی ئێران بەرەو بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی کردبوو.

یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی بایدنە لە دوای 7 ی مانگی دەوە، ڕێگریکردن بووە لەوەی کە ململانێی غەززە نەبێتە مایەی بەرپاکردنی جەنگێکی هەرێمی .

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە بڕێت مەکگۆرک و پەیڵی ڕۆژی سێشەممە گەیشتوونەتە عومان و لەگەڵ ناوبژیوانانی عومان کۆبوونەتەوە.

ڤێدانت پاتێڵ، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، ڕۆژی دووشەممە وتی کە بەڕێوەبەرایەتی بایدن بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ ئێران لە کاتی پێویستدا، رێگاو شێوازی خۆی هەیە.

ناوبراو وتیشی بەڕێوەبەرایەتی بایدن بەردەوامە لە هەڵسەنگاندنی ئەوەی کە ئێران لە ئێستادا ئەو چالاکییە سەرەکیانە ئەنجام نەدات کە پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی ئامێرێکی ئەتۆمی تاقیکاری.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

لافاو لە ئەرزڕۆمی تورکیا زیانی زۆری لێکەوتەوە

سەڵاح

ئەنجوومەنی ئاسایش دەنگدانی لەسەر پڕۆژە بڕیارەکەی ئاگربەستی غەززە دواخست

سەڵاح

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 4

hakar herki