ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئافرەتێک و سێ منداڵی چەکدارانی داعش ڕادەستی بەریتانیا کرانەوە

هەسەدە ئافرەتێک و سێ منداڵی چەکدارانی داعشیان ڕادەستی شاندێکی بەریتانی کردەوە، بەمەش تەنیا لەم مانگەدا 25 کەسی بیانی لە خانەوادەی چەکدارانی داعش لە کەمپەکانی ڕۆژئاوا، ڕادەستی وڵاتەکانیان بکرێت.

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری سەرچاوەیەکی بەرپرسی ئیدارەی خۆسەر بڵاوی کردووەتەوە، ئەو چوار کەسەی ڕادەستی شاندە بەریتانییەکە کراونەتەوە، لە کەمپی ڕۆژ دەست بەسەربوون کە یەکێک لەو دوو کەمپانەی ژن و منداڵانی چەکدارانی داعشی تێدا دەست بەسەر کراون.

هەروەها ئیدارەی خۆسەر لە پێگەی ئەلیکترۆنی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، ئەو چوار هاووڵاتییە بەریتانییەیان ڕادەستی شاندێکی فەرمی بەریتانی کردووەتەوە کە ئان سنۆ نێردەی تایبەتی شانشینی یەکگرتوو لە سووریا سەرۆکایەتیی دەکرد.

لەلایەن خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیاش بڵاوی کردووەتەوە، کە بەریتانیا کار ئاسانی زۆری کردووە بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانیان کە لە کەمپەکانی سووریان.

کۆتایی ساڵی ڕابردوو، ئیدارەی خۆسەر ئافرەتێک و پێنج منداڵی دیکەی بەریتانی ڕادەستی حکوومەتی بەریتانیا کردبووەوە.

حەوتی ئەم مانگە 11 هاووڵاتی ئەمەریکی کە پێنجیان هەرزەکاربوون لە کەمپەکانی ڕۆژ و هۆڵ ڕادەستی شاندێکی ئەمەریکا کرانەوە، لەم بارەوە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاندبوو، لەگەڵ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییە ئەمەریکییەکان، شەش هاووڵاتیی کەنەدی، چوار هاووڵاتیی هۆڵەندی، یەک فنلەندییان بۆ وڵاتەکانیان گەڕاندووەتەوە، کە هەشتیان منداڵ بوون.

بە گوێرەی ئامارەکان لە کەمپەکانی هۆل و ڕۆژ لە ڕۆژئاوای کوردستان ژن و منداڵانی داعشە بیانییەکانی 60 وڵات دەست بەسەرن، بەڵام تاوەکوو ئێستا تەنیا 24 وڵات ئامادە بوون قۆناغ بە قۆناغ هاووڵاتییەکانیان بگەڕێننەوە.هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئافرەتێک و سێ منداڵی چەکدارانی داعشیان ڕادەستی شاندێکی بەریتانی کردەوە، بەمەش تەنیا لەم مانگەدا 25 کەسی بیانی لە خانەوادەی چەکدارانی داعش لە کەمپەکانی ڕۆژئاوا، ڕادەستی وڵاتەکانیان بکرێت.

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری سەرچاوەیەکی بەرپرسی ئیدارەی خۆسەر بڵاوی کردووەتەوە، ئەو چوار کەسەی ڕادەستی شاندە بەریتانییەکە کراونەتەوە، لە کەمپی ڕۆژ دەست بەسەربوون کە یەکێک لەو دوو کەمپانەی ژن و منداڵانی چەکدارانی داعشی تێدا دەست بەسەر کراون.

هەروەها ئیدارەی خۆسەر لە پێگەی ئەلیکترۆنی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، ئەو چوار هاووڵاتییە بەریتانییەیان ڕادەستی شاندێکی فەرمی بەریتانی کردووەتەوە کە ئان سنۆ نێردەی تایبەتی شانشینی یەکگرتوو لە سووریا سەرۆکایەتیی دەکرد.

لەلایەن خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیاش بڵاوی کردووەتەوە، کە بەریتانیا کار ئاسانی زۆری کردووە بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانیان کە لە کەمپەکانی سووریان.

کۆتایی ساڵی ڕابردوو، ئیدارەی خۆسەر ئافرەتێک و پێنج منداڵی دیکەی بەریتانی ڕادەستی حکوومەتی بەریتانیا کردبووەوە.
.

بە گوێرەی ئامارەکان لە کەمپەکانی هۆل و ڕۆژ لە ڕۆژئاوای کوردستان ژن و منداڵانی داعشە بیانییەکانی 60 وڵات دەست بەسەرن، بەڵام تاوەکوو ئێستا تەنیا 24 وڵات ئامادە بوون قۆناغ بە قۆناغ هاووڵاتییەکانیان بگەڕێننەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ شایستەی دارایی گەنمی جووتیاران دابەش دەكرێت

سەڵاح

بانکێکی نوێ لە هەژماری من بەشدار دەبێت

سەڵاح

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

sirwan