ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سوننه‌كان موحسین مه‌نده‌لاوی به‌ پێشێلیی ده‌ستوور و بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی تۆمه‌تبار دەکرێت

په‌رله‌مانتارێكی سووننه‌كان هێرشی توند ده‌كاته‌ سه‌ر موحسین مه‌نده‌لاوی و به‌پێشێلكاریی ده‌ستوور و خراپ به‌كارهێنانی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان تۆمه‌تباری ده‌كات.

په‌رله‌مانتاری سووننه‌كان.محه‌مه‌د فازل دلێمی ڕایگه‌یاندووه‌، موحسین مه‌نده‌لاوی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ ئه‌نقه‌ست نایه‌وێ پێكهاته‌ی سووننه‌ مافی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه‌.

دلێمی، گوتیشی: مه‌نده‌لاوی له‌ به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌ماندا شكستی هێناوه‌ و له‌ ده‌ستوور و په‌یڕه‌وی ناوخۆ و بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی لای داوه‌ و به‌بێ هیچ بیانووێك پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سەر‌ۆكی نوێی په‌رله‌مانی په‌ك خستووه‌ و ئه‌و مافه‌ی له ‌پێكهاته‌ی سووننه‌ زه‌وت كردووه‌ و شكۆی په‌رله‌مانی خستۆته‌ ژێر پرسیاره‌وه.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق لەڕووی سیستەمی تەندروستییەوە زۆر خراپە

سەڵاح

لەمانێگدا زیاتر له‌ پێنج هەزار هاوسەر لەیەکتر جیا بوونەتەوە

سەڵاح

بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بەشداری لە (هەژماری من ) دەکات

یاسین