ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە ئێران مەترسیی بێکاری هەڕەشە لە شوفێران لۆری دەکات

سەرۆکی یەکێتیی شۆفێرانی لۆری لە ئێران رایگەیاند بەردەوام‌بوونی کێشەی کاری بیمەی سەوز بۆ شۆفیرانی ئێرانی و کێشەی دەرکردنی ڤیزە وای کردووە بازرگانان بۆ گواستنەوەی بارەکانیان کەڵک لە شۆفیرانی دەرەکی وەربگرن.
ڕەزا ڕۆستەمی رۆژی یەکشەممە ٢٦ی مای بە ئاژانسی هەواڵی ئیلنای گوتی ئەمە دەبێتە هۆی بێکاربوونی ٦٠ هەزار لۆریی ئێرانی و دەبێتە هۆی بێکاربوونی ئەو لۆریانەی لە ئاستی جیهانیدا بار دەگوازنەوە.
ڕۆستەمی دەڵێت شۆفیرانی ئێرانی ئێستا ناجارن بیمەی سەوزی خۆیان لە وڵاتانی دیکە بکڕن ئەمەش ئاستی تێچووی گواستەنەوەی کاڵا بەرز دەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆکرانیا بە مووشەکی ئەتاکمز هێرشی کردە سەر دوورگەی کریمیا

سەڵاح

دۆلار زیاتر دابەزی

یاسین

قوبرس: وەڵامی حزبوڵڵای لوبنانی دایەوە

سەڵاح