ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕاپۆرتێکی نهێنی: ئێران یۆرانیۆمی پیتێنراوی زیاد کردووە

 

ڕاپۆرتێکی نهێنی کە لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوکراوەتەوە و باس لەوە دەکات، ئێران کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی بۆ ئاستێکی نزیک لە ئاستی پێویست بۆ دروستکردنی چەک زیاد کردووە.
بەگوێرەی ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس، لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، “ئێران ئێستا خاوەنی 142.1 کیلۆگرام یۆرانیۆمە کە تا 60% پیتێنراوە، ئەمەش 20.6 کیلۆگرام زیادی کردووە، لە دوایین ڕاپۆرتی مانگی شوباتەوە ئاماژەی پێکرابوو”.
ڕاپۆرتەکە دەشڵێت، “یۆرانیۆمی پیتێنراو تا پاکی 60% تەنها هەنگاوێکی تەکنیکی کورتە لە ئاستی پلەی چەک کە 90%یە”.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا دەشڵێت: تاران چاوی بە بڕیاری ئاژانسەکەدا نەخشاندووەتەوە کە لە 2023 دەرچووە، کە ڕێگری لە پشکنەرەکانی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی کردووە بۆ چاودێری بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
ئاژانسەکە هەروەها ڕوونی کردەوە، ” گیان لەدەستدانی سەرۆککۆماری ئێران و وەزیری دەرەوەی ئێران لە کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەیاندا بۆتە هۆی وەستانی دانوستانەکانی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی لەگەڵ تاران سەبارەت بە باشترکردنی هاوکارییەکان”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئێران لە 21ـی ئایاردا پێشنیاری کردووە گفتوگۆکان سەبارەت بە هاوکارییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی و ئێران لە تاران بەردەوام بێت و هەردوولا ڕێکبکەون.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ مه‌نده‌لی ڕوویدا

یاسین

زێڕ دابەزی

سەڵاح

روونکردنەوە لەبارەی ڕێگەپێدراو و نەبوونی كێشە لە بانکە بەشداربووەکانی پڕۆژەی (هەژماری من) دەدرێ‌

سەڵاح