ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزیری دارایی ئیسرائیل دەست لەکار دەکێشێتەوە

سەرچاوە ئاگادارەکان لە وردەکاریی دانوستانەکانی بێزالیل سمۆتریچ وەزیری دارایی ئیسرائیل لەگەڵ حاخامەکانی پارتەکەی ڕایانگەیاندووە، بەنیازی ئەوە نییە تا ئەو کاتەی گفتوگۆ لەسەر ڕێککەوتنەکەی غەززە تەواو دەبێت چاوەڕێ بکات.
کەناڵی عیبری “کان” بڵاویکردەوە، سمۆتریچ ڕاوێژی لەگەڵ حاخامەکانی پارتەکەی کردووە سەبارەت بە بەردەوامبوونی پارتەکە لە حکوومەتدا، بەگوێرەی ئەو سەرچاوانەی ئاگادارن لە وردەکاریی دانوستانەکان، ئەگەر بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هێڵکارییە بەرفراوانەکانی ئەو ڕێککەوتنە بخاتەڕوو کە جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە، سمۆتریچ دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش دەکات.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوەکان، ئەگەر ناتانیاهۆ بەردەوام بێت لە پەرەپێدانی ڕێککەوتنەکە، ڕەنگە وەزیری دارایی پێشوەختە دەست لەکارکیشانەوەی خۆی لە حکوومەت ڕابگەیەنێت، هاوکات ئێوارەی ڕۆژی شەممە، سمۆتریچ و وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیتامار بن گڤیر هەڕەشەی کشانەوەیان لە حکوومەت کرد.
سمۆتریچ گوتیشی: لەگەڵ سەرۆکوەزیران قسەم کردووە و بۆم ڕوون کردۆتەوە کە من بەشێک نابم لە حکوومەتێک کە ڕازی بێت بەو هێڵە فراوانانەی پێشنیار کراوە و کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت بەبێ ئەوەی حەماس لەناو ببات و هەموو خەڵکە ڕفێنراوەکان بگەڕێنێتەوە.
ڕۆژی هەینی 31ـی ئایار، بایدن ڕایگەیاند، ئیسرائیل پێشنیارێکی سێ قۆناغی پێشکەش کردووە کە بریتییە لە ئاگربەست لە غەززە و ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان و ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە.
لە کاتێکدا ئۆفیر فالک یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیسرائیل پلانەکەی بایدنی قبوڵ کردووە هەرچەندە “کەموکوڕی تێدابوو”، بزووتنەوەی حەماسیش ڕایگەیاند، بە شێوەیەکی ئەرێنی سەیری ئەو شتانە دەکەن کە لە وتارەکەی بایدندا هاتووە.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

شەڵتەری ئاژەڵە بێلانەكانی هەولێر په‌ره‌ی پێده‌درێت

سەڵاح

ئاسایشی فیدڕاڵی ڕووسیا: هەواڵگریی ڕۆژئاوا و ئۆکرینا یارمەتی بکەرانی هێرشەکەی مۆسکۆیان داوە

سەڵاح

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان

سەڵاح