ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بە گوژمەی 224 ملیۆن دینار دەست بە دانانى سیستەمى فێنککەرەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنى ڕۆژئاوا كرا

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3ی 6ی 2024، ڕاگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لە درێژەی هەوڵەکانى حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بواری پەرەپێدان بە كەرتی تەندروستیی گشتی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بە هاووڵاتییان، لەسەر فەرمانی پارێزگاری هەولێر و دوای ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران، بە گوژمەی (224 ملیۆن دینار) لەسەر بوجەی پارێزگای هەولێر، دەستکرا بە پڕۆژەى دانانى سیتەمى فێنککەرەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنى ڕۆژئاواى هەولێر، پڕۆژەکە لە کاتێکدایە کە پێشتر نەخۆشخانەكه‌ لەوبارەیەوە کێشەی هەبوو.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای ھەولێر، نەخۆشخانەیەکی حکوومییە و یەکێکە لەو نەخۆشخانەى لە سنوورى پارێزگاى هەولێر خزمەتگوزاریی زۆری پزیشکی پێشکەش بە هاووڵاتییان دەکات و رۆژانەش ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییان بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەرویج، ئیرلەندا و ئیسپانای ئەمڕۆ وڵاتی فەلەستین بە فەرمی دەناسن

سەڵاح

لافاو لە چین ١٠٠هەزار کەسی ئاوارە کرد

یاسین

تەندروستی عێراق: جگەرەی ئەلیکترۆنی 350 مادەی ژەهراوی بەرهەم دەهێنێت

سەڵاح