ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزیری بەرگری ئەمەریکا گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە

گوتەبێژی پێنتاگۆن رایگەیاند، وەزیری بەرگری ئەمەریکا لوید ئوستن گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە واشنتن دی سی بۆ ئەوەی چارەسەری بۆ بکرێت.

گوتەبێژی پێنتاگۆن رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە، 12ـی شوباتی 2024، لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمەریکا جارێکی دیکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە واشنتن دی سی، ئەمجارەیان بەهۆی “کێشەی فریاگوزاری میزڵدان” بووە، ئەمەش چەند هەفتەیەک دوای ئەوە دێت کە بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە کەوت نەخۆشخانە و مشتومڕێکی زۆری نایەوە.

پات رایدەر ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆستن “لەلایەن پاسەوانەکانییەوە گواستراوەتەوە بۆ سەنتەری پزیشکی سەربازی نیشتمانی واڵتەر رید بۆ پشکنین، بەهۆی ئەو نیشانانەی کە ئاماژەن بۆ کێشەی فریاگوزاری میزڵدان”.

دەشڵێت: “جێگری وەزیری بەرگری و سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشم ئاگادارکردۆتەوە، جگە لەوەش کۆشکی سپی و کۆنگرێسم ئاگادارکردووەتەوە”.

رایدەر راشیگەیاندووە، ئۆستن ئەرکەکانی وەزارەتەکەی بە جێگری وەزیری بەرگری کاسلین هیکس سپاردووە.

ئۆستن لە سەرەتای ئەم مانگەدا داوای لێبوردنی کرد، ئەمەش دوای ئەوەی رەخنە سیاسیە توندەی لێگیرا بەهۆی ئەوەی یەکەمجار بە نهێنی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و کەسی لێ ئاگادار نەکراوەتەوە.

لوید ئۆستن بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندبوو، دەبوو سەرۆکم لە دەستنیشانکردنی شێرپەنجەکەم ئاگادار بکردایەتەوە.

ئۆستن لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمدا دیار نەما، دواتر راگەیەندرا کە ئۆستن تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە و نەشتەرگەری بۆ کراوە، بەڵام ئەوەی سەیر بوو و بووە جێگەی مشتومڕ لە ناوخۆی ئەمەریکا ئەوەبوو دەستنیشانکردنی شێرپەنجە و خەواندنەکەی لە نەخۆشخانە لە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و بەرپرسان شاردرابووەوە.

بەڵام ئەمجارەیان دوای دوو کاتژمێر لە گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە راگەیەندرا کە ئۆستن لە نەخۆشخانە خەوێندراوە، پات رایدەر گوتەبێژی پێنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، سوپا و کۆشکی سپی و کۆنگرێس ئاگادارکراونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ: زێلێنسکی گەورەترین بازرگانە

سەڵاح

تۆڕێکی قاچاخچیی کۆچبەران دەستگیر کرا

سەڵاح

ئێران داوای گفتوگۆ له‌ یەکێتی ئەوروپا دەکات

سەڵاح