ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پرۆگرامی خۆراکی جیهانی هاوکارییەکانی بۆ غەززە ڕاگرت

بەڕێوەبەری پرۆگرامی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، ئەو پرۆگرامە “بۆ ماوەیەکی کاتی” دابەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکانی لە بەندەری ئەمەریکا لە کەناری غەززە ڕاگرت، دەشڵێت، ئەمە بەهۆی نیگەرانییەکانە لەبارەی سەلامەتی ستافەکەمانەوە.
پرۆگرامی خۆراکی جیهانی دابەشکردنی هاوکارییەکان لە بەندەری دەریای غەززە ڕادەگرێت، ڕاشیگەیاند، دەرچەی کاتی ئەمەریکا بۆ یارمەتییەکانی غەززە مەترسی شکستی لەسەرە.
بەڕێوەبەری پرۆگرامی جیهانی خۆراک، سیندی مەکەین، لە چاوپێکەوتنێکدا بە “سی بی ئێس”ـی ئەمەریکی گوت: “بۆ ئێستا بە شێوەیەکی کاتی وەستاوین”، ئاشکرایکرد دوو کۆگای ڕێکخراوەکەی لە غەززە بۆردومانکراون و کارمەندێک بریندار بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد: “دوای ڕووداوەکەی دوێنێ دوو کە دوو لە کۆگاکانمان بەر مووشەک کەوتن، نیگەرانی سەلامەتی کارمەندەکانمانین، بۆیە ئێستا کارەکانمان وەستاندووە دەمانەوێت دڵنیابین لەوەی کە ئێمە لە دۆخێکی سەلامەتداین و لەسەر زەوییەکی سەلامەتین پێش ئەوەی دەست بە کار بکەینەوە”.
باسی لەوەشکرد، “لەبەر ئەم هۆکارە ئاگربەست پێویستە، لەبەر ئەم هۆکارەش پێویستە ئەم شەڕکردنە بوەستێنین بۆ ئەوەی هاوکارییەکانی پرۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی دیکە بتوانن بە ڕێژەیەکی بەرفراوان بۆ غەززە بنێرن.”
لە بەرامبەردا ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی دیکەی حکوومەتی ئەمەریکا و لەگەڵ ڕێکخراوە مرۆییەکان لە غەززە کاردەکەن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بتوانرێت هاوکارییەکان بەشێوەیەکی پارێزراو و کاریگەر دەستپێبکەنەوە دوای تەواوبوونی ئەو پێداچوونەوەیە ئەمنییەی کە ئێستا لەلایەن کۆمەڵگەی مرۆییەوە دەکرێت.

ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرباز بەرزنجی ئەندامی ئەنجوومەنی لەندەن لامبس دەکات

یاسین

راگەیندراوێک لە وەزارەتی تەندروستییەوە

یاسین

باران بارین بەردەوام دەبێت

یاسین