ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

فەرماندەیەکی سوپای ئیسرائیل دەستی لەکار کێشایەوە

 

ڕۆژنامەی هارتسی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، جەنەڕاڵ ئاڤی ڕۆزنفیڵد، فەرماندەی فیرقەی غەززەی سوپای ئیسرائیل دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی و خانەنشینبوونی خۆی لە سوپا ڕاگەیاندووە.
ڕۆزنفیڵد لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە “لە ئەرکەکەیدا بۆ پاراستنی گیانی دانیشتوانی شارۆچکە سنوورییەکانی غەززە شکستی هێناوە”.
هەفتەی ڕابردوو سوپای ئیسرائیل پێکهێنانی یەکەیەکی تایبەتی نوێی ڕاگەیاند بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خێرای هێرشەکانی ناوچەی دەورووبەری غەززە و باشترکردنی ئاستی پاراستنی ناوەندەکانی دانیشتوانی نزیک کەرتی غەززە.
ئەڤیخای ئەدەرعیی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، بڕیاری پێکهێنانی یەکەیەکی نوێ بە تایبەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خێرا لەگەڵ هێرشەکانی ناوچەی دەورووبەری غەززە، ئاماژە نییە بۆ بوونی کێشەیەکی پێکهاتەیی لە سوپادا، بەڵکو لە چوارچێوەی ئامانجەکانی شەڕی بەردەوام دایە، کە بریتییە لە دروستکردنی کەشوهەوای ئەمنی نوێ لەسەر سنوورەکان لەگەڵ کەرتی غەززە.
ئیسرائیل بەردەوام بووە لە شەڕی خۆی لەسەر کەرتی غەززە لەو کاتەوەی حەماس و لایەنە فەڵەستینییەکانی دیکە لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، هێرشێکی لەناکاویان بۆ سەر شارۆچکە و کەمپەکانی ئیسرائیل دەستپێکرد.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینى تۆمار کرد

سەڵاح

ئەنجومەنی وەزیران پرسی مووچە تاوتوێ دەکات

سەڵاح

پێكهاته‌كانی کلدان، ئاشووری و ئەرمەن راگه‌یه‌ندراوێك ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن

گوران