ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەمڕۆ مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان دابەش دەکرێت

مووچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگەو دام و دەزگا ئەمنیەکان دابەش دەکرێت. کەمێک لەمەوبەر بڕی ( ٣٤٤،٨٧٥ ) سێ سەدو چل و چوار ملیارو هەشت سەدو حەفتاو پێنج ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگەو دام و دەزگا ئەمنیەکان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق. ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٤/٦/١٠ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگە و دام و دەزگا ئەمنیەکان دەکرێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری.

٢٠٢٤/٦/١٠

هەواڵی پەیوەندیدار

رووسیا ڕەتیدەکاتەوە نەخۆشخانەی منداڵانی لە پایتەختی ئۆکرانیا بۆمباباران کردبێت

یاسین

بانگەوازێک لە بەڕێوبەرایەتی گشتی گڕێبەستەکانەوە

دڵشاد

سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، بەردی بناخەی بازاڕی هاوچەرخی سەوزە و میوەی ئاکرێ دادەنێت

یاسین