ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئێران لە مانگێکدا دۆسیەکی لێپێچینەوەی بۆ ٣٥ڕۆژنامەنووس کردووەتەوە

 

 

 ڕێکخراوی بەرگری لە ئازادیی زانیاری لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بە سەرکوتکردنی ڕۆژنامەنووسانی ئێران کردووە و دەڵێت لە مانگی رابردوودا 35 ڕۆژنامەنووس ڕووبەڕووی بەدواداچوونی یاسایی کراونەتەوە.

 

 بە پێی ئەم ڕاپۆرتە حەوت کەس لەو ڕۆژنامەنووسانە دەستبەسەر کراون، دوو کەس دوای ئەوەی ئەوەی سزای زیندانیان بۆ دەرچووە ڕەوانەی زیندان کراون و هەشت کەسی دیکەش بۆ لێپیچینەوە بانگ کرانەتەوە ناوەندە ئەمنی و دادوەرییەکان.

هەر لەم ماوەیەدا دامودەزگا حکوومییەکانی ئێران لە دژی شەش رۆژنامەنووس سکاڵایان تۆمار کردووە و دوازدە ڕۆژنامەنووسیش لە دۆسیەی جیاوازدا سزای زیندان، سزای ماددی و بێبەشکران لە پێشەی ڕۆژنامەگەرییان بەسەردا سەپاوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەئێران هیچ ڕادیۆ تەلەفزیۆنێکی سەر بەخۆ نیە و جگە لە چەند رۆژنامەیەک کە بە ئیزنی حکومەت دەردەچن، هیچ دەزگای دیکەی ڕاگەیاندن نیە و لە هەمانکاتدا میدیای نێو ئینترنێتیش فلتەر کراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی ژووری بازرگانیی تاران: بانکی ناوەندیی ئێران ئێرانی تووشی کێشەی ئابووری کردووە

یاسین

پێش جه‌ژن دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی سێ كۆتایی دێت

سەڵاح

ئەمەریکا پشتیوانی خۆی بۆ ئیسرائیل دووپات دەکاتەوە

یاسین