ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کۆمەڵێک دۆسیە و پڕۆژە هەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیا بە یەکەوە دەبەستنەوە

تورکیا و عێراق خولێکی نوێی دانوستان لەسەر ئاسایشی سنووران، بەرەنگاربوونەەی پەکەکە، دۆسیەی ئاو و وزە و هاوکاری لە پرۆژەی “رێگای گەشەپێدان”ی دەست پێدەکەن.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی “شەرق ئەلئەوسەت”، پێش ئەم دانوستانانە وەک تەواوکەری دانوستانەکانی پێشوون، کە لە ١٩ی کانوونی دووەمدا لە ئەنقەرە بە سەرۆکایەتی وەزیرانی دەرەوە و بە بەشداریی وەزیرانی بەرگری و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و دەزگا ئەمنییەکانی هەردوو وڵات، بەڕێوەچوو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی بەغدا و هەولێر دەکات.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی شەرقەلئەوسەت، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە پەراوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، پارتی کرێکارانی کوردستان تەنیا کێشە نییە بۆ تورکیا، بەڵکو بۆ عێراقیش کێشەیە.
فوئاد حسێن جەختیشی کردەوە بەپێی دەستووری عێراق ئەم وڵاتە ڕێگە بە هیچ گروپ و ڕێکخراوێک نادات لە خاکی ئەم وڵاتەوە هێرش بکاتە سەر وڵاتانی دیکە.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، هه‌ردوولا له سەر ئامادەکردنی دوو به‌یاننامەی هاوبەش ڕێککەوتوون کە له کۆبوونه‌وه‌ی مانگی نیسانی داهاتوودا له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
لە چەند مانگی ڕابردوودا ئەنقەرە و بەغدا ڕێوشوێنی بەرفراوانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان و کۆنترۆڵکردنی سنووران گرتووەتە‌بەر.
یاشار گولەر، وەزیری بەرگری‌ی تورکیا لەگەڵ مەتین جوراک، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەم وڵاتە لە مانگی شوباتدا سەردانی بەغدا و هەولێر یان کرد و لەگەڵ بەر پرسانی عێراق هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
پێش ئەم سەفەرە، ئیبراهیم کالین، سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگری تورکیاش دووجار سەردانی بەغدا و هەولێری کردبوو.
دۆسیەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، بابەتی وزە، بەردانەوەی ئاو لە تورکیاوە بۆ عێراق و هەروەها “ڕێگای گەشە‌پێدان” ئەو بابەتانەن لە نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستاندا تاوتوێ دەکرێن.
رێگەی گەشە پێدان ئەو ڕیگایەی لە دوو بواری جادە و هێڵی شەمەندەفەردا بڕیارە بەندەری فاو بە بەندەری ئەسکەندەروون ببەستێتەوە. ئەم ڕێگەیە ئەگەر سەربگرێت، وڵاتانی کەندو لە گەرووی هۆرمز بێمنەت دەکات و ئەم وڵاتانە لە ڕێگەی عێراق کوردستانەوە بە ئاسانی بە ئەورووپا دەبەستێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەسەدان پێشمەرگە پلەیان بەرزدەبێتەوە و جیاوازی مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت

یاسین

جامی یۆرۆ.. ڕۆمانیا و بەلجیکا بەبێ بردنەوە گەیشتنە قۆناغی داهاتوو

sirwan

حەماس پێنج مەرجی داناوە بۆ دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل

سەڵاح