ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

حەماس پێنج مەرجی داناوە بۆ دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل

 

 

مەحمود مەرداوی سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس پێنج بنەمای بنەڕەتی بۆ هەر دانوستانێک لەگەڵ لایەنی ئیسرائیلی دەستنیشان کردووە.

مەرداوی جەختی لەوە کردووەتەوە کە بنەما سەرەکییەکانی هەر دانوستانێک لەسەر پێنج خاڵی سەرەکی دامەزراون.

 

خاڵەکانی ئاگربەستەکەش ئەمانەن.

گەڕانەوەی بێ مەرجی ئاوارەکان.

کشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە.

هێنانە ژوورەوەی هاوکارییەکانی فریاگوزاری.

ئاوەدانکردنەوە.

مەرداوی گوتیشی: ئەمانە بناغەی پێویستن بۆ هەر ڕێککەوتنێکی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان و ئێمەش بە لایەنگری لە مافەکانی گەلی فەڵەستین دەمێنینەوە.

پێشتر بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاندبوو، نێوەندگرانی ئاگادارکردووەتەوە لە پابەندبوون بە هەڵوێست و دیدگای خۆی کە لە 14ـی ئاداردا پێشکەشی کردووە و بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی بە بەرپرسیار زانی لە شکستی دانوستانەکان.

هەروەها یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە واشنتنەوە ڕایگەیاند، تا ئەو کاتەی حەماس بارمتەکان ئازاد نەکات، ئیسرائیل شەڕی خۆی لە غەززە ڕاناگرێت، ئەمەش دوای ئەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگی بە ئاگربەستی دەستبەجێ دا.

س/ئارتی

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگاری دهۆک: بە بڕیاری سەرۆک بارزانی 117 شوقە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک تەرخان کران

سەڵاح

ئۆفیسی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا لە شاری دێرێک سووتێندرا

یاسین

ژماره‌یه‌ك کۆچبەری نایاسایی لە سەیدسادق دەستگیرکران

سەڵاح