ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

عێراق لەڕووی سیستەمی تەندروستییەوە زۆر خراپە

 

ساڵانە ریزبەندی باشترین وڵاتان لەرووی سیستەمی تەندروستییەوە بڵاودەکرێتەوە و ساڵی 2023 سەرەڕای ئەوەی تایوان بودجە و ژمارەی کارمەندانی تەندروستی بەراورد بە عێراق کەمتر بووە، بەڵام لە پلەی یەکەمدا بووە و عێراقیش لە پلەی 79ـەمیندا بووە.

بەگوێرەی گۆڤاری سی ئی ئۆ وۆڕڵدی ئەمەریکی، لە ساڵی 2023 لەکۆی 110 وڵات، لەرووی سیستەمی تەندروستییەوە، تایوان لە پلەی یەکەمدایە، کۆریای باشوور لە پلەی دووەم دێت، ئوسترالیا لە پلەی سێیەمدایە، کەنەدا لە پلەی چوارەمدایە و سویدیش لە پلەی پێنجەم دێت، لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئیسرائیل لە پلەی یەکەم دێت و لەسەر ئاستی جیهانیش لە پلەی 10يـەمدایە، هەروەها تورکیا لە پلەی 60ـەمینی جیهاندایە.

عێراق لەرووی سیستەم و خزمەتگوزاری تەندروستییەوە لە پلەی 79ـەمینی جیهاندایە، لە کاتێکدا بودجەی وەزارەتی تەندروستی لە عێراق بۆ ساڵی 2023 حەوت ملیار و 567 ملیۆن دۆلارە، هەروەها 488 هەزار و 550 فەرمانبەر لەو کەرتە کار دەکەن، بەڵام تایوان کە لە پلەی یەکەمدایە، بودجەی تەندروستی شەش ملیار 941 ملیۆن دۆلارە و ژمارەی فەرمانبەرانی کەرتی تەندروستی لەو وڵاتە 347 هەزار و 555 کەسە، تەنانەت ئۆکرانیاش کە لە حاڵەتی جەنگدایە لەرووی خزمەتگوزاری تەندروستییەوە لە عێراق باشترە و لە پلەی 76ـەمیندایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچيرڤان بارزانى: دەبێ هه‌ڵه‌بجه‌يييه‌كان و ته‌واوى قوربانييان له‌ هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه‌ قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌

سەڵاح

زێلێنسکی داوا ده‌كات په‌له‌ له‌ گەیاندنی سیستمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت بكرێت

سەڵاح

لەسەرەتای مانگەوە تەنها کار بە کارتی نیشتمانی دەکرێت

یاسین